پرس میدیا
بڕیارە ئیمڕۆ لیژنەی چارەسەری نێوان کێشەکانی نێوان ھەرێم و عێراق کۆببنەوەو یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی بکات و دواتر لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و فراکسیۆنەکانی دیکەش لە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیش دەڵێت: "تا ئێستا ئاگادار نەکراوین لەکۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەو لیژنەیەی پەرلەمانی عیراق".
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند، وەکو فراکسیۆنی پارتی تا ئێستا ئاگادار نەکراوینەتەوە لە وادەی کۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەو لیژنەیەی لە پەرلەمانی عێراق بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا پێکهێنراوە.
No comments:
Post a Comment