کاردانەوەی کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن دەربارەی بڕیارەکەی دادگای کەرخ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

کاردانەوەی کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن دەربارەی بڕیارەکەی دادگای کەرخ

کاردانەوەی کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن دەربارەی بڕیارەکەی دادگای کەرخ


پرس میدیا
دوای ئەوەی دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی کەرخ، نوێکردنەوەی گرێبەستی کارکردنی کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردنی لە عێراق رەتکردەوە، کۆمپانیای زەین بۆ پەیوەندیکردنداوای لە حکوومەتی عێراق کرد کە قەرەبووی دارایی بکاتەوە.

کۆمپانیای زەین لە راگەیەندراوێکدا ھەڵوێستی خۆی نیشانداوە لە بڕیارەکەی دادگا و تێیدا ھاتووە "بڕیارەکەی دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی کەرخ، ناڕەواییە و کاریگەری خراپی بۆسەر عێراقییەکان و ئابووری عێراق دەبێت، ئەمە جگە لەوەی ئەو بڕیارە ئاستەنگی لە بەردەم پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا لە عێراق دروست دەکات".

راشیگەیاندووە"بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستی کارکردنی کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە، بڕیارێکی ستراتیجیی بوو بە ئاراستەی راست، چونکە رەنگدانەوەی باشی دەبوو لە بواری ئابووری، فێرکردن، تەندروستیی، ئاسایش و رێگرتن لە گەندەڵیی، بەڵام ئەو بڕیارە رەتکراوەتەوە".

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە کە بڕیارەکە کاریگەری خراپی بۆسەر عێراقییەکان دەبێت لە ھەمان کاتدا دەبێتە ھۆی نەمانی متمانە لەلایەن کۆمپانیاکانی وەبەرھێنانەوە بۆ کارکردن لە عێراق.

دوێنێ یەکشەممە دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی کەرخ، بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستی کارکردنی کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن لە عێراق کردبووە.

لە تەواوی عێراق سێ کۆمپانیای پەیوەندیکردن  کار دەکەن کە ئەوانیش زەین، ئاسیاسێڵ و کۆرەک تێلیکۆم-ن کە بەهۆی خراپی خزمەتگوزارییەکانیان و کەڵەکەبوونی بڕێکی زۆر باج لەسەریان دادگا بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەتی کارکردنیانی دەرکرد.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©