پرس میدیا
له‌ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌دا دوو گه‌نج كۆتاییان به‌ژیانى خۆیان هێناوه كه یه‌كێكیان به‌ڵێنده‌ر بوه، وته‌بێژى پۆلیسیش زانیارى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگاى سلێمانی له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، شه‌وى ڕابردوو گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 30 ساڵ لهنهۆمى 13ى باڵه‌خانه‌یه‌كى سلێمانیه‌وه خۆى هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه‌و گیانى له‌ده‌ستداوه.
وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى ئه‌وه‌شى وتوه:"ئه‌و گه‌نجه‌ى خۆى هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه به‌ڵێنده‌ر بوه، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت ماوه‌یه‌كى زۆره هیچ كه‌س هه‌واڵى نازانێت چۆته ئه‌و شوقه‌یه‌ى خۆیه‌وه‌و له‌وێ ماوه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شى باسكردوه، یەکشەممەى ڕابردوش گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ لەگەڕەکی چیای شاری سلێمانی بەکڵاشینکۆف کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوه.
No comments:
Post a Comment