سوپای عێراق ١٥ بۆمبی چێنراوی لە کەرکووک پووچەڵ کردەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سوپای عێراق ١٥ بۆمبی چێنراوی لە کەرکووک پووچەڵ کردەوە

سوپای عێراق ١٥ بۆمبی چێنراوی لە کەرکووک پووچەڵ کردەوە

پرس میدیا
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ئاشکرای کرد توانیویانە ١٥ بۆمبی چێنراو لە پارێزگای کەرکووک پوچەڵ بکەنەوە.

شەوی پێنجشەممە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠  لیوا یەحیا رەسول لە توێکتێکدا لە هەژماری خۆی لە تویتەر  کە بەهەردوو زمانی عەرەبی و کوردی بڵاویکردووەتەوە، نووسیوویەتی: "پشت بەست بەزانیارییەکانی دەزگایی ھەواڵگیری نیشتمانی، ھێزێک لە فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی و بەھاوبەشی مەفرەزەیەکی دەزگایی ھەواڵگری لە رۆژئاوای کۆمەڵگەی نوور لە پارێزگای کەرکووک، ۱٥ بۆمبی چێندراویان پوچەڵکردەوە".

یەحیا رەسوڵ هیچ وردەکارییەکی دیکەی لەبارەی پڕۆسە سەربازییەکەوە نەخستووتەڕوو.


مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧، ھێزە عێراقییەکان بە پاڵپشتیی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش و دوای سێ ساڵ لە شەڕی سەخت دژبە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی ئەو رووبەرەیان راگەیاند کە بە یەک لەسەر سێی خاکی عێراق ھەژماردەکرا کە داعش لە ھاوینی ٢٠١٤ کۆنترۆڵی کردبوو. 

وێڕای ئەوەی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی لە ساڵی ٢٠١٧دا، سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌و رێكخراوه‌دا راگه‌یاند و ھێزەکانی عێراق داعشیان لە ناوچەکاندا شکست پێهێناوە و شارەکانيان ئازادکردووە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تاکو ئێستا بەردەوامن لەسەر ھێرشەکانیان به‌تایبه‌ت لە گوندەواری پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین و ئەنبار.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©