پرس میدیا
میدیاکانی سووید بڵاویانکردەوە، دادگایەکی کارگێڕی ئەو وڵاتە قەدەغەی چوونە دەرەوەی لەسەر پاسپۆرتی دوو کچی بەرەگەز عێراقی داناوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بەشی کوردی رادیۆی سووید بڵاویکردەوە دوو کچەکە باوکیان هەوڵیداوە بە زۆر بیانگێڕێتەوە عێراق و تا هاوسەرگیریان پێبکات بەڵام خۆیان ڕازی نەبوون.
بەپێی زانیارییەکانی بەشی کوردی رادیۆی سووید کچەکان تەمەنیان پانزە ساڵە و ساڵی ڕابردوو لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ عێراق هەوڵدراوە هاوسەرگیرییان بۆ بکرێت بەڵام پێش ئەوەی ئەنجام بدرێت لەگەڵ دایکیان گەڕاونەتەوە بۆ سووید.
بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی سووید لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە ئەنجامدانی هاوسەرگیری پێشوەختە و بە زۆرەملێ بە تاوان هەژمار دەکرێت و سزاکەی تا چوار ساڵ زیندانی کردنی بۆ دیارییکراوە.
دیار نییە ئەو دوو کچە کوردن یان هاووڵاتی پارێزگاکانی خوا ر و ناوەڕاستی عێراقن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق