پرس میدیا
نهدیم زههاوی، به ڕهچهڵهك كورد، لهلایهن سهرۆك وهزیرانی بهریتانیاوه به وهزیری تایبهت بە دابینكردنی ڤاكسینی کۆرۆنا بۆ بهریتانیا دیاریكرا.
میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا نەدیم زەهاوی بۆ پۆستەکەی راسپاردووە.
ئەرکی سەرەکی وەزارەتەکەی نەدیم دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا دەبێت بۆ هاوڵاتیانی بەریتانیا کە بڕیار وایە پێش کۆتایی ئەمساڵ ڤاکسینەکە بگاتە دەست هاوڵاتیان.
نەدیم زەهاوی لە ساڵی 1967 لە بەغدا لە دایك و باوكێكی كورد لەدایكبووە، لە ساڵی 1976 كە نەدیم لە تەمەنی 9 ساڵیدا دەبێت لەگەڵ خێزانەكەی كۆچ دەكەن بۆ وڵاتی بەریتانیا، لە لەندەن دەگیرسێنەوە.
نەدیم لەوێ لە خوێندنگەی (ئیبستۆك) دەستبە خوێندن دەكات. پاشان، دەچێتە زانكۆ و بڕوانامەی ئەندازیاری كیمیایی لە زانكۆی لەندەن بەدەستدەهێنێت.
لە ڕووی سیاسیەوە زەهاوی یەكێكە لە سیاسەتمەدارە دیارەكانی بەریتانیا بەگشتی و پارتی پارێزگاران بە تایبەتی، چونكە لە ساڵی 2010ەوە تاوەكو ئێستا پەرلەمانتارە لە پەرلەمانی بهریتانیا لەسەر ناوچەی ستراتفۆرد ئۆن ئەیڤۆن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق