چۆمان تەقێدین
وا پێده‌چێ که بابانییه‌کان هێندێ کات بیریان له‌وه کرد بێته‌وه ، نه‌کو پایته‌خت له قهڵاچۆاڵانهوه بۆ شوێنێکی تر بگۆازنه‌وه ، که له‌وانه خودی میرسلێمان پاشای دووه‌م (1754_1765ز) خاوه‌نی ئه‌و بیرۆکه‌یه بووه ، کهویستوویەتی پایته‌ختێکی نوێ بۆ میرنشینه‌که‌ی دابنێ ، تا له‌گه‌ڵ خه‌ون و حه‌زه‌کانی یه‌ک بگرێته‌وه ، چونکه پایته‌ختی پێشوو له‌گه‌ڵ خه‌ونه‌کانی نه‌ئه‌گونجا ، و هه‌روه‌ها ئه‌و شێوازه‌ی که به‌و هۆییه‌وه شوێنی تازه پایته‌ختێکی تازه ده‌ست نیشان کرا، که ئه‌و ڕاستیه ده‌رده‌خات ، بە ڕه‌چاو کردنی بواری ئابووری و شوێنی ستراتیژی و سیاسه‌ت کراوه ، که ئه‌و سه‌رده‌مه بۆ بابانییه‌کان نه‌ده‌گونجا کردنی شارێکی تر بکرێت بە پایته‌خت ، وه‌کو شاری کۆیه به هۆی ئه‌وه‌ی که شوێنی شاره‌که له ڕووی جوگرافییه‌وه که هه‌میشه جێگای مه‌ترسی بوو ، و له به‌رده‌م هه‌ر شاڵاوێکی سه‌ربازی دوژمن بۆ سه‌ر میرنشینی بابان ئه‌نجامی بدات ، چونکه شاره‌که له ناوچه‌یه‌کی ده‌شتایی کراوه‌دا بوو.
هه‌رچی سه‌باره‌ت به شاری ڕانیه ، که له‌و سه‌رده‌مه‌دا به دووه‌مین شاری میرنشینی بابان داده‌نرا له ڕووی گرنگییه‌وه ، به‌ڵام شوێنه‌که لاپه‌ڕ و نزیک بوو له میرنشینی سۆران بوو ، که میرنشینی سۆران یه‌کێک بوو له‌و میرنشینانه‌ی که دوژمنی میرنشینی بابان بوو ، سه‌ڕه‌رایی ئه‌مانه میرنشینی بابان پێویستی به پایته‌ختێکی تازه هه‌بوو ، که له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنی میرنشینه‌که هاوته‌ریب بێت ، له به‌رئه‌وه‌ی میرنشینی بابان ڕۆژ له دوای ڕۆژ ، له بواری سیاسی و بازرگانی و کۆمه‌ڵایه‌تی و زانست و زانیاری په‌ڕه‌ی ده‌سه‌ند ، بۆیه بڕیاری دورست کردنی پایته‌ختی تازه درا ، که هه‌ر چه‌نده میرنشینه‌که له قۆناغه‌کانی پێشتردا چه‌نده‌ها پایته‌ختی هه‌بووه ، وه‌کو (شاره‌زوور ، داره‌شمانه ، ماوه‌ت ، قه‌ڵای به‌کراوا ، قهلاچۆاڵان)که‌هه‌ریه‌که لهوپایتهختانه ده‌ورێکی تایبه‌تی گێراوه له‌گه‌شه‌سه‌ندنی میرنشینی بابان به‌تایبه‌تی شاری قهلاچۆاڵان،به‌ڵام قهلاچۆاڵان نه‌یتوانی زیاتر له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنی میرنشینه‌که به‌رده‌وام بێت،هه‌ربۆیه میرمهحمودی دووه‌م(1780-1782ز)بریاری دورستکردنی پایته‌ختێکی تازه‌یدا،ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی(1780ز)ده‌ست کرا بهدورست کردنی شاری سلێمانی،به‌ڵام میرمهحمودی دووه‌م(1780-1782ز)فریای ته‌واوکردنی نه‌که‌وت،وهئهوهبوو میرئیبراهیم پاشا(1782-1790ز)درێژی دا بهدورست کردنی پایته‌ختی تازه،که‌ماوه‌ی چوارساڵی خایاند واتهتاساڵی(1784ز)وه‌هه‌مان ساڵدا پایته‌ختیان له‌شاری قهڵاچۆاڵان گواسته‌وه بۆشاری تازهدورستکراوی سلێمانی،کهدورست کردنی شاری سلێمانی ڕه‌هه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری وئه‌ده‌بی وکلتوری وسیاسی جۆراوجۆری هه‌بوو،وه‌سه‌باره‌ت بهوسهردهمهی میرنشینی بابانی تێدابووکهئهوهبوو شاری قهلاچۆاڵان پایته‌ختی کۆن شارێکی بچوک بوو له‌ڕووی بیناسازی وئابوورییه‌وه کهبهرفراوانبوونی به‌خۆیه‌وه نه‌ئه‌بینی،به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی قهلاچۆاڵانهوه پایته‌ختی تازه کهلهسهرشێوازی تازه دورست کرابوو،کهشاریهکی کراوه بوو وهشوورهی هه‌میشه‌ی نه‌بوو،چونکه بابانییه‌کان ئه‌یانویست که‌پایته‌ختی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ببێته شارێکی ئاوه‌دان وگه‌وره،که‌له‌ماوه‌یه‌کی نزیکدا دانیشتوانێکی زۆر ڕوویان تێکرد،وه‌هه‌رووه‌ها پایته‌ختی تازه بووه مه‌ڵبه‌ندی زانست وزانیاری له‌کوردستاندا له‌وسه‌رده‌مه‌دا،کهئهوهبوو هه‌موو هۆزانڤانان ونووسه‌ران وزانایانی به‌ناوبانگی ئهوئهکاتهی کوردستانی به‌ره‌و خۆی ڕاکێشا،وه‌بووه مه‌ڵبه‌ندی ته‌ریقه‌تی سۆفیگه‌ری قادری کهقادری کهشێخهکانی قادری بوونه هاوپه‌ێمانی میرانی بابان وه‌دواتریش ته‌ریقه‌تی سۆفیگه‌ری نه‌قشه‌به‌ندی سلێمانییان کرده ناوه‌ندی خۆیان،وهمیرانی بابان ده‌ستیان بهدورست کردنی تهکیهومزگهوت وجوجرهلهشاری تازه‌ی سلێمانیوهههرووهها سلێمانی بووه مه‌ڵبه‌ندی ئابووری چونکه له‌و ڕووه‌وه گرنگی هه‌بوو به‌به‌راورد به‌ساری قهڵاچۆاڵانهوه،له‌به‌رئه‌وه‌ی پایته‌ختی تازه سه‌رڕێگای بازرگانی نێوان شاره‌کانی باشووروخۆرههڵاتی کوردستان بوو له‌گه‌ڵ عێراقی عه‌ره‌بیدا له‌وسه‌رده‌مدا،کهبازرگانانی ناوخۆیی وبیانی کاریان تێدا ئه‌کرد،وهنیشتهجێ بوونی بازرگانانی مه‌سیحی وجوله‌که له‌شاری سلێمانی کهپیشهگهربوون له‌چه‌ند کارێک له‌و سه‌رده‌مه‌دا وهدورست کردنی پایته‌ختی تازه شوێنهواریهکی ئابووری ودیموگرافی دیاری هه‌بووه له‌سه‌رناوچه‌کانی ده‌وروپشتی چونکه هانده‌رێک بوو بۆچالاکی کشتوکاڵی به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌کانی ده‌شتی شاره‌زووردا،چونکه ده‌شت شاره‌زوور نزیکی پایته‌ختی میرنشینی بابان بوو کهبازارێک بوو بۆساخ کردنه‌وه‌ی بهروبووهمهکانیان.وهساری سلێمانی نه‌ک هه‌ر پایته‌ختی سیاسی میرنشینی بابان بووهمبهڵکو بووه پایته‌ختی ڕۆنشبیری کوردستان،کهتائهمرۆش ده‌وریه‌کی تایبه‌تی هه‌یه،دورستکردنی شاری سلێمانی دووباره له‌لایه‌ن بابانییه‌کانه‌وه،ده‌سته‌وتێکی گرنگه له‌مێژووی ساسی وکۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری وکاروانی ئه‌ده‌بی کوردی کوردستان به‌گشتی وباسووری کوردستان به‌تایبه‌تی،له‌به‌رئه‌وه‌ی شاری سلێمانی ته‌نها شاره له‌مێژووی کوردستان که‌بۆمه‌به‌ستی پایته‌خت دورست کرابێت.
No comments:
Post a Comment