یارییەکانی خولی تۆپی پێی کوردستان بەبێ بەشداریی هاندەران دەست پێدەکەنەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

یارییەکانی خولی تۆپی پێی کوردستان بەبێ بەشداریی هاندەران دەست پێدەکەنەوە

یارییەکانی خولی تۆپی پێی کوردستان بەبێ بەشداریی هاندەران دەست پێدەکەنەوە

پرس میدیا
لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە دەستپێکردنەوەی یارییەکانی خولی تۆپی پێی کوردستان. 

بە گوێری بەیانی ژمارە ژمارە (٥٣)ی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی تشرینی دووە، بڵاوکرایەوە، لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رێکەوتی ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا، بڕیاردراوە بە دەستپێکردنەوەی یارییەکانی خولی تۆپی پێی کوردستان.

لە بەیانەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە پێویستە یارییەکان بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەبچێت، لە بەیانەکەدا وادەی دەستپێکردنەوەی یارییەکان دیاری نەکراوە و ئەمە بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان هێڵدراوەتەوە. 

 لە ٢٥ی تەمووزی رابردوو، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا بە راگرتی خولەکانی تۆپی پێی دوای ئەوەی ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا رووی لە هەڵکشان کرد. 

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٦٨ ھەزار و ٤٤ تووشبوو کە لەنێویاندا دوو ھەزار و ٢٨٩ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە و ٣٩ هەزار و ٦١١ کەس دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە و چارەسەری پزیشکی چاکبوونەتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©