پرس میدیا
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە عێراق دوو هەزار و ٥٤٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و هەزار و ٩٢١ چاکبوونەوە و ٤٢ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە کە ١٦یان لە پارێزگای سلێمانیدان. بەوەش، چەندین رۆژە سلێمانی لەناو سەرجەم شارەکانی عێراقدا، پلەی یەکەمی لە گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا گرتووە.
ئەمڕۆهەینی، وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٥٤٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش، ٤٠٣ حاڵەتیان دەکەونە هەرێمی کوردستانەوە.
ئەو ٤٠٣ حاڵەتەی هەرێمی کوردستان بەجۆرێکە، هەولێر ١٠٥ سلێمانی ١٥٤ و دهۆکیش ١٤٤ حاڵەت لەخۆدەگرێت
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق