پرس میدیا
چالاکوانێکی مافەکانی ژنان ئاشکرای کرد لە ناحیەی هەریر کچێکی تەمەن ١٣ ساڵان لە بری قەرز دراوەتە پیاوێک کە تەمەنی ٤٠ ساڵە و دوو ژنی دیکەی هەیە.
بەهار مونزیر ئەندامێ رێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کردووە، شەوی ڕابردوو کچە تەمەن ١٣ ساڵانەکە گوازراوەتەوە و ماڵی پیاوەکە.
لە بەیاننامەکەدا کە ئاڕاستەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم کراوە داواکراوە رێگری لەم هاوسەرگیرییە بگیرێت.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "پیاوێکی تەمەن 40 ساڵان بەناوی مهدی ناصر ڕەسول کەپیشەی پێشمەرگەیە و دانیشتووی ناحیەی هەریری سەربە قەزای شەقڵاوەیە، لەبری قەرز کچێکی قەرزارەکەی کەتەمەنی 13ساڵانە، وەردەگرێت و هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات و دوێنی گواستویتیەوە، پیاوەکە هاوسەری سێیەمیەتی و پێشوتر لەگەڵ ئافرەتێکی عەرەب و ئافرەتێکی کورد هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی چەند مندالێکە.
دەقی بەیاننامەکە
بەیاننامەی ناڕەزایەتی لەدژ کارەساتێکی قێزەون کە دژ بە کچێکی 13 ساڵان کراوە
بۆ بەرێز: سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
بۆبەرێز:حکومەتی هەرێمی کوردستان
بۆ بەرێز:پەرلەمانی کوردستان
بۆ بەرێز:ڕای گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی مافی ئافرەت و مافی منداڵ
پیاوێکی تەمەن 40 ساڵان بەناوی مهدی ناصر ڕەسول کەپیشەی پێشمەرگەیە و دانیشتووی ناحیەی هەریری سەربە قەزای شەقڵاوەیە، لەبری قەرز کچێکی قەرزارەکەی کەتەمەنی 13ساڵانە، وەردەگرێت و هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات و دوێنی گواستویتیەوە، پیاوەکە هاوسەری سێیەمیەتی و پێشوتر لەگەڵ ئافرەتێکی عەرەب و ئافرەتێکی کورد هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی چەند مندالێکە.
داوا دەکەین بەپەلە بێنە سەر خەت و ڕێگا لەم هاوسەرگیریە نایاساییە و هاوشێوەکانی بگرن و مافی ئەم منداڵە بەزوترین کات بگەڕێندرێتەوە و ئەوانەشی ئەم کارەیان دەرهەق بەمنداڵەکە کردووە بەتوندترین شێوە سزابدرێن بۆ ئەوەی جارێکی تر مافی منداڵ و ئافرەت پێشێل نەکرێت و ڕووداوی وا ڕوونەداتەوە.
No comments:
Post a comment