میدیای ئەمریکا بڵاویکردەوە جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن دەکاتە وەزیری دەرەوە کە راوێژکاری باڵای سیاسەتی دەرەوەی بووە.
ئەنتۆنی بلینکن-ی تەمەن ٥٨ ساڵان یاریدەدەری جۆ بایدن بووە لە لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی پیراندا لە سەردەمی باراک ئۆبامادا، وەک جێگری وەزیری دەرەوە و جێگری راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کاری کردووە.
لەگەڵ ئەوەی هێشتا بەفەرمی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا یەکلا نەبووەتەوە، جۆ بایدن سەرقاڵە بە ئامادەکردنی کابینەکەی.
پێنجشەممەی رابردووش بایدن رایگەیاند: وەزیری گەنجینەی ئەمریکای دیاریکردووە، جگە لە ئەنتۆنی بلینکن، سوزان رایس راوێژکاری پێشووتری ئاسایشی نیشتمانیش بۆ ئەو پۆستە بەربژێرە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق