عوسمانییەکان و ئێرانییەکان ، بە پێی چەندین پەیماننامە و ڕێکەوتتنامە کوردستانیان دابەش کرد ، نەوەکو پەیماننامەی سایکس-پیکۆ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

عوسمانییەکان و ئێرانییەکان ، بە پێی چەندین پەیماننامە و ڕێکەوتتنامە کوردستانیان دابەش کرد ، نەوەکو پەیماننامەی سایکس-پیکۆ

عوسمانییەکان و ئێرانییەکان ، بە پێی چەندین پەیماننامە و ڕێکەوتتنامە کوردستانیان دابەش کرد ، نەوەکو پەیماننامەی سایکس-پیکۆ



پرس میدیا 
چۆمان تقێدین
لە ساڵی (1501ز)ەوە تاوەکو ئێستە ، دەوڵەتی سەفەویییەکان و دەوڵەتی عوسمانییەکان ، و دواتر ئێران و تورکیا و عێراق و سوریا دەبنە میراتگریان ، کۆشت و کۆشتار لە گەلی کورد دەکەن ، کە بووەتە هۆی کۆمەڵکۆژ کردنی سەدان هەزار کەس لە رۆڵەکانی کوردستانیان ، لە تەواوی کوردستانی گەورە ، و هەروەها ڕاستە بەریتانیا لەو کۆنەوە ڕقی لە کوردە.

 بۆ یەکەم جار لە ساڵی (1555ز) بە پێی ڕێکەوتننامەی ئاماسیا ، کە لە نێوان دەوڵەتی عوسمانییەکان و دەوڵەتی سەفەوییەکان بەسترا ، کوردستان بۆ یەکەم جار دابەش کرا لە نێوان هەر دوو دەوڵەتەکە ، و واتا کوردستان کرایە دوو بەش ، کە بە کوردستانی عوسمانی (باکور ، باشور ، خۆرئاوا) ی کوردستانی گرتووە ، و کوردستان سەفەویی و دواتر کوردستانی قاجاری (خۆرهەڵات و هەرێمی قەرەباغ) ی کوردستانی گرتووە ، کەچی هەندێ کەس دەڵێن کوردستان بە پێی ڕێکەوتننامەی سایکس_پێکۆی ساڵی (1916ز) لە نێوان ئیمپراتۆریای بەریتانیا و کۆماری سێیەمی فەرەنسا بۆ یەکەم جار دابەش کراوە ، و ئەو ڕاستە بە پێی ئەو ڕێکەوتننامەیە دابەش کرا ، بەڵام ئەوە لە چوارچێوەی دابەش کر نی بەشی ئاسیای دەوڵەتی عوسمانی بووە ، نەوەکو ئەو ڕێکەوتننامەیە تایبەت بەس بە کوردستان ، کە بە پێی ڕێکەوتننامەی سایکس_پێکۆی ساڵی (1916ز) کە بۆ بەشی ئاسیای دەوڵەتی عوسمانییەکلن بووە ، کە کوردستانی عوسمانی (باکور ، باشور ، خۆرئاوا) ی کوردستان بەشێك بووە لێی دابەش کراوە ، بەڵام دواتر ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری لەو پەیماننامەییە کشایەوە و پاشان لە ناوخۆیی ئیمپراتۆریەدا لە ساڵی (1917ز) شۆڕشی (17) ی ئۆکتۆبەر ڕوویدا ، بۆیە ڕێکەوتننامەی سایکس_پێکۆی ساڵی (1916ز) جێ بە جێ نەکرا و کۆنگرەی سان ریمۆ لە ڕێکەوتی (19_4/ئەپرێل_1920) شوێنی گرتووە ، و هەروەها کوردستانی قاجاری (خۆرهەڵات ، هەرێمی قەرەباغ) ی کوردستانی نەگرتووتەوە. 

لە ساڵی (1555ز) تاوەکو ساڵی (1847ز) چەندان ڕێکەوتننامە و پەیماننامە لە نێوان دەوڵەتە ئێرانییەکان و دەوڵەتی عوسمانییەکان و ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری کراوە ، بۆ دابەش کردنی کوردستان. 

یەکەم/ په‌یماننامه‌ی ئاماسیا ، کە لە ڕێکه‌وتی (29_5/ئایار_1555) ، له ‌نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌کان و ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وییه‌کانی ئێران واژۆ کراوە ، لە سەردەمی سوڵتان سلێمانی یەکەم (قانوونی) (1520_1566ز) سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانییەکان و شا تەهماسپی یەکەم (1524_1576ز) شای ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وییه‌کانی ئێران. 

دووەم/ په‌یماننامه‌ی ئەیستانبوڵی یه‌که‌م (کۆسته‌نیتین یان فه‌رحات پاشا) ، کە لە ڕێکه‌وتی (22_3/ئازار_1590) ، له ‌نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌کان و ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وییه‌کانی ئێران واژۆ کراوە ، لە سەردەمی سوڵتان مورادی سێیەم (1574_1595ز) سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانییەکان و شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588_1629ز) شای ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وییه‌کانی ئێران. 

سێیەم/ په‌یماننامه‌ی ئەیستانبوڵی دووه‌م (نه‌سوح پاشا) ، کە لە ڕێکه‌وتی (20_11/تشرینی دووەم_1612) ، له ‌نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌کان و ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وییه‌کانی ئێران واژۆ کراوە ، لە سەردەمی سوڵتان ئەحمەدی یەکەم (1603_1617ز) سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانییەکان و شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588_1629ز) شای ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وییه‌کانی ئێران. 

چوارەم/ په‌یماننامه‌ی سه‌راو ، کە لە ڕێکه‌وتی (26_9/سێپتمبەر_1618) ، له ‌نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌کان و ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وییه‌کانی ئێران واژۆ کراوە ، لە سەردەمی سوڵتان عوسمانی دووەم (1618_1622ز) سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانییەکان و شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588_1629ز) شای ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وییه‌کانی ئێران. 

پێنجەم/ په‌یماننامه‌ی ڕێکخستنی سنوور (قه‌سری شیرین یان زه‌هاو) ، کە لە ڕێکه‌وتی (17_5/ئایار_1639) ، له ‌نێوان ده‌وڵه‌تی ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌کان و ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وییه‌کانی ئێران واژۆ کراوە ، لە سەردەمی سوڵتان مورادی چوارەم (1623_1640ز) سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانییەکان و شا سەفی (1629_1642ز) شای ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وییه‌کانی ئێران. 

شەشەم/ په‌یماننامه‌ی ئەیستانبولی سێیه‌م ، کە لە ڕێکه‌وتی(24_6/یونیو_1724) له ‌نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌کان و ئیمپراتۆریای ڕووسییه‌کان (ڕووسیای قه‌یسه‌ریی) واژۆ کراوە ، لە سەردەمی سوڵتان ئەحمەدی سێیەم (1703_1730ز) سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانییەکان و شا تەهماسپی دووەم (1722_1732ز) شای ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وییه‌کانی ئێران. 

حەوتەم/ ڕێکه‌وتننامه‌ی هه‌مه‌دان ، کە لە ڕێکه‌وتی (24_10/ئۆکتۆبەر_1727) ، له ‌نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌کان و ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانییه‌کانی ئێران واژۆ کراوە ، لە سەردەمی سوڵتان ئەحمەدی سێیەم (1703_1730ز) سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانییەکان و شا تەهماسپی دووەم (1722_1732ز) شای ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وییه‌کانی ئێران. 

هەشتەم/ په‌یماننامه‌ی ڕه‌زا قولی خان ، که بە ‌ناوی که‌سایه‌تییه‌کی ئێرانییه ، لە ‌(1731ز) لە نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌کان و ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وییه‌کانی ئێران واژۆ کراوە ، لە سەردەمی سوڵتان مەحمودی یەکەم (1730_1754ز) سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانییەکان و شا تەهماسپی دووەم (1722_1732ز) شای ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وییه‌کانی ئێران. 

نۆیەم/ په‌یماننامه‌ی ئه‌حمه‌د پاشا ، کە لە ڕێکه‌وتی(10_1/کانوونی دووەم_1732) ، له نێوان ‌ ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌کان و ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وییه‌کانی ئێران واژۆ کراوە ، لە سەردەمی سوڵتان مەحمودی یەکەم (1730_1754ز) سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانییەکان و شا تەهماسپی دووەم (1722_1732ز) شای ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وییه‌کانی ئێران. 

دەیەم/ په‌یماننامه‌ی بەغداد ، کە لە ڕێکەوتی (19_12/کانوونی یەکەم_1733) ، له نێوان ‌ ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌کان و ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وییه‌کانی ئێران واژۆ کراوە ، لە سەردەمی سوڵتان مەحمودی یەکەم (1730_1754ز) سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانییەکان و شا عەباسی سێیەم (1732_1736ز) شای ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وییه‌کانی ئێران. 

یانزدەم/ په‌یماننامه‌ی تفلیس یان گەنجە ، کە لە ساڵی (1735ز) ، له نێوان ‌ ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌کان و ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وییه‌کانی ئێران واژۆ کراوە ، لە سەردەمی سوڵتان مەحمودی یەکەم (1730_1754ز) سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانییەکان و شا عەباسی سێیەم (1732_1736ز) شای ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وییه‌کانی ئێران. 

دوانزدەم/ په‌یماننامه‌ی ئەیستانبوڵی چواره‌م ، کە لە ڕێکه‌وتی (24_9/سێپتمبەر_1736) ، له ‌نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌کان و ده‌وڵه‌تی ئه‌فشارییه‌کانی ئێران واژۆ کراوە ، لە سەردەمی سوڵتان مەحمودی یەکەم (1730_1754ز) سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانییەکان و شا نادر قۆلی (1736_1747ز) شای ده‌وڵه‌تی ئه‌فشارییه‌کانی ئێران. 

سیانزدەم/ په‌یماننامه‌ی کوردان (گوردان) ، کە لە ڕێکه‌وتی (4_9/سێپتمبەر_1746) ، له ‌نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌کان و ده‌وڵه‌تی ئه‌فشارییه‌کانی ئێران واژۆ کراوە ، لە سەردەمی سوڵتان مەحمودی یەکەم (1730_1754ز) سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانییەکان و شا نادر قۆلی (1736_1747ز) شای ده‌وڵه‌تی ئه‌فشارییه‌کانی ئێران. 

چواردەم/ په‌یماننامه‌ی ئه‌رزه‌ڕۆمی یه‌که‌م ، کە لە ڕێکه‌وتی (28_7/یولیو_1823) ، له‌ نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌کان و ده‌وڵه‌تی قاجارییه‌کانی ئێران واژۆ کراوە ، لە سەردەمی سوڵتان مەحمودی دووەم (1808_1839ز) سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانییەکان و شا فەتح عەلی (1797_1834ز) شای ده‌وڵه‌تی ئه‌فشارییه‌کانی ئێران. 

پانزدەم/ په‌یماننامه‌ی تورکمانچای ، کە لە ڕێکه‌وتی (22_2/شوبات_1828) ، له ‌نێوان ئیمپراتۆریای ڕووسییه‌کان (ڕووسیای قه‌یسه‌ریی) و ده‌وڵه‌تی ئه‌فشارییه‌کانی ئێران واژۆ کراوە ، کە بە پێی ئەو پەیماننامەیە خاکی کوردستانی سور بە تەواوی درا بە ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەر ، و بەشی قەرەباغ لە کوردستانی سور لە زۆرینە کوردەوە بووە زۆرینەی ئەرمەن ، چونکە (10) خێزانی ئەرمەنی لە ناوچەکانی ئێران گواسترانەوە ئەو ناوچەیە ، لە سەردەمی قەیسەر نیکۆلای یەکەم (1825_1855ز) قەیسەری و شا فەتح عەلی (1797_1834ز) شای ده‌وڵه‌تی ئه‌فشارییه‌کانی ئێران. 

شانزدەم/ په‌یماننامه‌ی ئه‌رزه‌ڕۆمی دووه‌م ، کە لە ڕێکه‌وتی(30_5/ئایار_1847) ، له ‌نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌کان و ده‌وڵه‌تی قاجارییه‌کانی ئێران واژۆ کراوە ، لە سەردەمی سوڵتان عەبدولجەمیدی دووەم (1839_1861ز) سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانییەکان و شا محەمەد (1834_1848ز) شای ده‌وڵه‌تی ئه‌فشارییه‌کانی ئێران. 



سەرچاوەکان 

1_نه‌جاتی عه‌بدوڵڵا: کوردستان و کێشه‌ی سنووری عوسمانی_فارسی (1639-1847ز) هه‌ولێر2001ز. 

2_د . عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوه‌یی: کوردستان له ‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانیدا-سلێمانی2004ز. 

3_ياسين صابرصاڵح: ئينسايكلۆپيديای گشتی-سلێمانی2005ز. 

4_ڕاجر سێیڤری: ئێرانی سه‌رده‌ی سه‌فه‌وی- وه‌: سه‌لاحه‌ددین ئاشتی-سلێمانی2006ز. 

5_كامەران محەمەد حاجی: كوردستان لە بازنەی كێشەی ڕۆژهەڵاتيدا (1800_1900ز)-هەولێر2007ز. 

6_کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر: عوسمانییه‌کان-وه‌: سه‌لام عه‌بدوڵکه‌ریم-سلێمانی2008ز. 

7_ميرزا ڕەشيد ئەديبو ششەعەرا: مێژووی ئەفشار-وە: سەحەلاددين ئاشتی-سلێمانی2008ز. 

8_فه‌رهاد پیرباڵ: کرۆنۆجیای کوردستان625پ.ز-1932ز-هه‌ولێر2011ز. 

9_ئەحمەد حەمە ئەمين و دڵشاد مەحمود عەبدولڕەحمان: كاريگەریی پەیماننامەی زەهاو (1639) لە سەر كوردستان-هەولێر2011ز. 

10_د . محمه‌مه‌د سێهل ته‌ققوش: مێژووی ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌ویی-وه‌: شاخه‌وان محه‌مه‌د-هه‌ولێر2012ز. 

11_لازاریف . ن: مێژووی کوردستان-وه‌: وشیار عه‌به‌وڵڵا سه‌نگاوی-هه‌ولێر2012ز. 

12_مستەفا محەمەد كەريم: پەيوەندييە دەرەكييەكانی ئێران لە سەردەمی نادرشا ئەفشاری (1736_1747ز)-هەولێر2014ز. 

13_بێرنارد لویس: ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست-وه‌: عه‌بدوڵڵا ڕه‌سولی-هه‌ولێر2014ز. 

14_د . موفید زەیدی: ئینسایکلۆپیدیای مێژووی ئیسلام/ سەردەمی عوسمانییەکان-وە: بەختیار عەزیز ئەحمەد-سلێمانی2015ز. 

15_د . محەمەد تەقوش: عوسمانییەکان/ لە دامەزراندنی دەوڵەتەوە تا کودەتا بە سەر خەلافەتەدا-وە: نەریمان خۆشناو و مەستەفا سەید مینە-هەولێر2015ز. 

16_کارڵ برۆکلمان: مێژووی گەلانی موسڵمان-وە: عومەر عەلی غەفوور-تاران2017ز. 

17_رۆجەر سەیڤوری: مێژووی دەوڵەتی سەفەویی-وە: سەرباز حمەمە کەریم-سلێمانی2018ز. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©