پرس میدیا
لە شارەدێی سیدەکانی دەڤەری برادۆست مین بە هاوڵاتیەکدا تەقییەوە و بەهۆیەوە قاچێکی لەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە چیای بۆڵێ لە شارەدێی سیدەکان، مین بە هاوڵاتییەکدا تەقیوەتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، هاوڵاتییەکە ناوی عەرەب حەمەئەمینە، لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٥ و دانیشتوی كۆمەڵگای سەرچەمە لە شارەدێی دیانا بەرمین.
بەهۆی تەقینەوەکەوە هاوڵاتییەکە قاچی لەدەستداوە، لە بنكەی تەندروستی سیدەكان چارەسەری سەرەتای بۆ کراوە و دواتر ڕەوانەی شارۆچکەی سۆران کراوە.
No comments:
Post a Comment