پرس میدیا
دوای ئەوەی کەکۆمەلێک هاوڵاتی بۆداواکردنی مافەکانیان هاتنە سەرسەقامەکان ائێوارەی ئەمڕۆ هەینی خۆپیشاندەرێک لەشاری بەسڕە کوژرا و دواتر وێنەی ناسنامە و شتەکانی گیرفانی بڵاوکراوەتەوە کە تەنها 22 هەزار دیناری عێراقی پێبووە و ئەوەش کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتووەتەوە.
سەرچاوە ناوخۆییەکانی بەسڕە، ئێوارەی ئەمڕۆ (هەینی 6ی تشرینی دووەمی 2020) بلاویانکردەوە، ژمارەیەک خۆپیشاندەر کەوتوونەتە بەر هێرشی هێزێکی چەکدار و بەهۆیەوە گەنجێک بەناوی عومەر فازڵ کوژراوە و دەیانی دیکەش برینداربوون."
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا ڕووداوەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، دەستیان بە لێکۆڵینەوەکانیان کردووە لەبارەی ڕووداوەکەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران و دیاریکردن و سزادانی کەسانی کەمتەرخەم.
No comments:
Post a comment