هەپەگە گیانلەدەستدانی پێنج گەریلای ڕاگەیاند - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هەپەگە گیانلەدەستدانی پێنج گەریلای ڕاگەیاند

هەپەگە گیانلەدەستدانی پێنج گەریلای ڕاگەیاند


پرس میدیا
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌)، ناسنامه‌ی پێنج گه‌ریلای بڵاوکردەوە كه‌ له‌مانگی ئابی ئه‌مساڵ له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی مه‌تینان کوژراون.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه‌، له‌ رۆژی 19ی مانگی ئابی ٢٠٢٠ توركیا هێرشی ئاسمانی كردوەته‌ سه‌ر ناوچه‌ی كانیمه‌زنی هه‌رێمی مه‌تینان، له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا پێنج گه‌ریلا کوژراون.

لەبارەی ناسنامەی گەریلاکانەوە هاتووە یەکێکیان ناوی ئه‌حمه‌د باله‌ و ناسراوه‌ دارا ئاداره‌ و له‌شاری سێرتی باكوری كوردستان لەدایکبووە، یه‌كێكی دیكه‌یان ناوی ره‌مه‌زان بوزكورته‌ و ناسراوه‌ به‌ ئازاد بۆتان، له‌دایكبوی شاری شرناخی باكوری كوردستانه‌، گه‌ریلای سێیه‌م ناوی فه‌یسه‌ل دالمشه‌ و ناسراوه‌ به‌ شه‌ڕزان بۆتان و ئه‌ویش لەدایکبووی شاری شرناخی باكووره.

هەروەها‌، گه‌ریلای چواره‌میش ئه‌حمه‌د كایاره‌ و ناسراوه‌ به‌ ڕومه‌ت هێڤی شۆڕش لەدایکبووی وڵاتی ئه‌ڵمانیایه‌، گه‌ریلای پێنجه‌میش ناوی به‌هزاد ئازه‌ریشه‌ و ناسراوه‌ به‌ ئه‌ردال جودی و له‌دایكبوی شاری سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©