پرس میدیا
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری داخستنی سەرجەم دەروازە نافەرمییەکانی دەرکرد و سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی ئاگادارکردووەتەوە بڕیارەکە جێبەجێ بکەن.
بەپێی بڕیارەکە فەرمانبەرانی دەزگای هەواڵگری رەوانەی دەستەی دەروازە سنوورییەکان دەکرێن تا ڕێگری بکرێت لە هاوردەکردنی کاڵای قاچاخ.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە پێشتر کازمی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا تاوتوێی داخستنی ئەو دەروازە سنوورییە نافەرمیانەی کردبوو.
هاوکات ژمارەیەک لەو دەروازانە وەک پشتە، سەیران بەن، تەوێڵە دەکەونە هەرێمی کوردستانەوە، بەڵام دیار نییە کەی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
No comments:
Post a Comment