سوپای ئیسرائیل: "بەردەوامدەبين لەسەر دژايەتییكردنی ئێران لە سووريا" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سوپای ئیسرائیل: "بەردەوامدەبين لەسەر دژايەتییكردنی ئێران لە سووريا"

سوپای ئیسرائیل: "بەردەوامدەبين لەسەر دژايەتییكردنی ئێران لە سووريا"


پرس میدیا
سەرۆكی ئەركانى سوپاى ئيسرائيل ڕایگەیاند بەردەوام دەبن لەسەر هاویشتنی هه‌نگاوی پێويست لە دژى بوونی هێزه‌كانی سه‌ربه‌ ئێران لە سووريا.

لە كاتكێدا ناوچەكە لە دواى تيرۆركردنى زاناى ئەتۆمى ئێرانى، موحسين فەخريزادە تووشى شڵەژان بووە، ئەفيف كۆخافى سەرۆكی ئەركانى سوپاى ئيسرائيل، سەردانى سنوورى سوورياى كرد و لەگەڵ بەرپرسە سەربازييەكان تاوتوێى دۆخەكەيان كرد.

ئەفيف كۆخافى رایگه‌یاند: "پەيامەكەمان روونە، بەردەوام دەبين لەسەر هاویشتنی هه‌نگاوی پێويست لە دژى نيشتەجێبوونی هێزه‌كانی سه‌ربه‌ ئێران لە سووريا و ئامادەى بەرپەرچدانەوەى هەر جۆرە هێرشێكين كه‌ بكرێته‌ سەرمان".

ئيسرائيل بە بيانووى بوونى هێزى ئێران لە ناوچەكە، لە ساڵانى رابردوودا چەندين جار هێرشى ئاسمانى كردووەتە سه‌ر ناوچە جياوازەكانى سووريا بە ديمەشقى پايتەختەوە.

هەرچەندە ته‌لئه‌بیب زۆربەى ئەو هێرشانەى لە ئەستۆ نەگرتووه‌ بەڵام بەشار ئەسەد و رووسيا، ئيسرائيل بە بەرپرسى ئەو هێرشانە دادەنێن.

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©