سەرۆکایەتی هەرێم راگەیەنراوێکی توندی بڵاو کردەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 سەرۆکایەتی هەرێم راگەیەنراوێکی توندی بڵاو کردەوە

سەرۆکایەتی هەرێم راگەیەنراوێکی توندی بڵاو کردەوە


پرس میدیا

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە کاتێکدا گەلی کوردستان گیرۆدەی چه‌ندين قەیران و کێشەیه‌، ئەم شەڕپێفرۆشتن و بارگرژییە له‌لايه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌، دۆخی هه‌رێمی کوردستان و گەلەکەمان دووچاری نەهامەتیی زیاتر دەکاته‌وه‌."

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە لە قوڵایيی خاکی هەرێمی کوردستاندا و لە ناحیەی چەمانکێ له‌ سنوری پارێزگای دهۆک كه‌ تيايدا پێشمه‌رگه‌يه‌ك شه‌هيد و ژماره‌يه‌كى ديكه‌ش بريندار بوون، پێشهاتێكى مه‌ترسيداره‌ و به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ده‌كه‌ين، ئه‌م هێرشه‌ هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و هێرشە بۆ سەر ژیان و ئارامیی خەڵک و خاکی کوردستان."

ئەوەشخراوەتەڕوو، "لە کاتێکدا گەلی کوردستان گیرۆدەی چه‌ندين قەیران و کێشەیه‌، ئەم شەڕپێفرۆشتن و بارگرژییە له‌لايه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌، دۆخی هه‌رێمی کوردستان و گەلەکەمان دووچاری نەهامەتیی زیاتر دەکاته‌وه‌ و كه‌س تيايدا براوه‌ نييه‌."

باس لەوەشكراوە، دووپاتی دەکەنەوە پێویستە په‌كه‌كه‌ رێز لە قه‌واره‌ى ده‌ستوريى هەرێم و حکومەت و دامەزراوە شەرعییەکانی بگرێت و شەڕ و گێچەڵ لە کوردستان دوور بخاته‌وه‌.

ئەوەش دوایی ئەوەدێت، پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، شەڕو پێکدادان لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و گەریلاکانی پەکەکە لە ناحیەی چەمانکێ لە سنورى ئامێدى روویدا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©