ئێران لەسەر خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەداتە ئۆکرانیا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئێران لەسەر خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەداتە ئۆکرانیا

ئێران لەسەر خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەداتە ئۆکرانیا


پرس میدیا
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، حکوومەتی ئەو وڵاتە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ وەک قەرەبووی خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی مەدەنی لە سەرەتای ئەمساڵ دەداتە حکوومەتی ئۆکرانیا.

رۆژنامەی شەرق لە ژمارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠  ڕایگەیاندووە  حکومەتەکەی حەسەن ڕۆحانی، سەرۆکی ئێران، پێبژاردنی خستنەخوارەوەی فرؤکە ئۆکرانیەکە کە تا نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەبێت لە سندوقی گەشەپێدان دابیندکات.

ئەم ڕۆژنامەیە لە زاری پسپۆڕێکی ئابوریەوە نوسیویەتی، حکوومەتی ئێران بەهۆی سنورداری لەدەست گەشتن بە پارە کاشەکانی دەرەوەی، ناچارە ئەم سندوقە بەکاربهێنێت.

سندوقی گەشەپێدان بۆ وەبەرهێنانی درێژماوە لە دەرامەتی نەوت و کەمتر پشتبەستن حکومەت بەنەوت لە تێچووەکانی دیکە دروستکراوە و بڕیار بووە "لانیکەم ٪٣٠" دەرامەتی نەوت و گازی ئێران بخرێتە ئەم سندوقەوە.

هەشتی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لەسەروبەندی بۆردوومانکردنی بنکەکانی سوپای ئەمریکا لە عێراق ،فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئۆکرانی دوای جێهێشتنی فرۆکەخانەی نیودەوڵەتی ئیمام خومەینی لە باشوری تاران، بە دوو موشەك خرایە خوارەوە و ١٧٤ سەرنشینی فرۆکەکە کوژران  کە زۆربەیان هاوڵاتی ئێرانی - کەنەدی بوون.

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©