عەلی قەرەداغی لەسەر فەلەستینییەکان هاتە دەنگ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

عەلی قەرەداغی لەسەر فەلەستینییەکان هاتە دەنگ

عەلی قەرەداغی لەسەر فەلەستینییەکان هاتە دەنگ

پرس میدیا
سکرتێری گشتیی یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان رایگەیاند پرسی فەڵەستین بە رەوشێکی ناخۆشدا تێپەڕدەبێت و داواش لە فەڵەستینییەکان دەکات یەکگرتووبن.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ عەلی قەرەداغی سکرتێری گشتیی یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان لە رۆژی جیھانیی بۆ نیشاندانی ھاوسۆزی لەگەڵ گەلی فەڵەستین پەیامێکی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاوکردەوە.

لە بەشێکی پەیامەکەدا ھاتووە "بە داخەوە ھەندێک کەسی نزیک لەرێگەی رێککەوتنەوە پەیوەندییەکیانیان لەگەڵ ئیسرائیلی داگیرکار ئاساییکردووەتەوە و دەستبەرداری گەلی فەڵەستین بوون".


لە ماوەی چه‌ند مانگی رابردوودا ھەریەک لە ئیمارات، بەحرێن و سوودان بەسەرپەرشتی ئەمریکا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردووه‌ته‌وە.

قەرەداغی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە دۆناڵد ترەمپ، ئەو یارمەتییانەی کە شایەنی فەڵەستنییەکان بووه‌، بڕیوە و لە بەرامبەردا دانی بە ھەموو ئەوەدا ناوە کە مافی ئیسرائیلی داگیرکار نییە و رایگه‌یاندووه‌: "راستییەکە ئەوەیە کە لەئێستادا پرسی فەڵەستین بە رەوشێکی ناخۆشدا تێپەڕدەبێت و داوا لە فەڵەستینییەکان دەکەم لەم ھەلومەرجەدا، یەکگرتووبن".

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، عەلی قەرەداغی داوای لە فەڵەستینییەکان کردووە کە پلانێکی ستراتیجی بە ئامانجی رزگارکردن و رووبەڕبوونەوەی ئیسرائیلی داگیرکار دابنێن.

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©