تەقە لە بینای دادگای چەمچەماڵ کرا و بەهۆیەوە ئاگر لە بیناکە کەوتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

تەقە لە بینای دادگای چەمچەماڵ کرا و بەهۆیەوە ئاگر لە بیناکە کەوتەوە

تەقە لە بینای دادگای چەمچەماڵ کرا و بەهۆیەوە ئاگر لە بیناکە کەوتەوە


پرس میدیا
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی چەمچەماڵ رایگەیاند، شەوی رابردوو، دەستڕێژی گولـلە لە دادگای چەمچەماڵ کراوە، بەوهۆیەوە یەکێک لە ژوورەکانی بینای دادگا ئاگری گرتووە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی چەمچەماڵ رایگەیاندووە، ڕووداوەکە شەوی رابردوو نزیک کاتژمێر دوو ڕوویداوە، تەقەکەرەکە لە ناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری پاتڕۆڵ بێ تابلۆ لە دووری ٥٠٠ مەترەوە دەستڕێژی گولـلە لە بەشی پشتەوەی دادگای چەمچەماڵ کردووە.

بە پێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، زیاتر لە ٢٠ فیشەک بەر بینای دادگاکە کەوتوون و زیانی ماددی پێگەیاندووە.

بەهۆی تەقەکانەوە ئاگر لە یەکێک لەژوورەکانی بیناکە کەوتووەتەوە کە دواتر لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە.

پۆلیس لە رێگەی کامێرای چاودێرییەوە بۆی دەرکەوتووە تەقەکەرەکە لە ئۆتۆمبێلێکی نیسان پاتڕۆڵی بێ تابلۆدا بووە و بەڵام هێشتا کەس دەستگیر نەکراوە.



No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©