پرس میدیا
بزوتنەوەى گۆڕان ڕایگەیاند، هه‌ڵوێستی فه‌رمی لەلایەن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانەوە بڵاوده‌كرێته‌وه و، هه‌موو لێدوان و ده‌ربڕینێكی دیكه‌ی سیاسیی كه لەلایه‌ن به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و په‌رله‌مانتارانه‌وه بۆ میدیاكان ده‌درێت، گوزارشت له ڕای فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناكات.
لە ڕاگەیەنراوێکی بزوتنەوەکەدا ھاتووە
"وه‌ك پێشتریش ژوری رۆژنامه‌وانی بڵاوی كردبووه‌وه، هه‌ڵوێستی فه‌رمی لەلایەن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانەوە بڵاوده‌كرێته‌وه و، هه‌مو لێدوان و ده‌ربڕینێكی دیكه‌ی سیاسیی كه لەلایه‌ن به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و په‌رله‌مانتارانه‌وه بۆ میدیاكان ده‌درێت، گوزارشت له رای فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناكات."
ڕێکخەرى ژورى پەرلەمانى بزوتنەوەى گۆڕان وەڵامى لێدوانێکى سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان دەداتەوە و ڕەتیدەکاتەوە پارتى لەبارەى ئەداى پەرلەمانتارەکانیان قسەی لەگەڵ کردبن.
سەبارەت بە ئاگادارکردنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، رێکخەرى ژورى پەرلەمانى بزوتنەوەى گۆڕان وتی: "نەخێر شتی وانییە و ئێمە بەپێی ڕێککەوتنێک لە ناو حکومەتین و پابەندبووین بەو ڕێککەوتنەوە و بەڵام ئەوەش ناکاتە ئەوەی ئازادی و بۆچوونی حزبەکە لەدەست بدرێت".
No comments:
Post a comment