لە گەرمیان پڵنگ پەلامارێكی شوانێكی داو برینداری كرد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید ئەحمەد كەلاری-یش رایدەگەیەنێت، چارەسەری پێویستیان بۆ بریندارەكە كردووە.
ئارام ئیحسان بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید ئەحمەد كەلاری لە باوەنور رایگەیاند:" بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە 23-11-2020، هاووڵاتییەك كە پیشەی شوانییە بە برینداری هێنرایە نە خۆشخانەكەمان كە جەستەی برینداربوو."
وتیشی:" هاووڵاتییەكە دانیشتووی گوندێكی گەرمیانە و بە وتەی خۆی پڵنگێك پەلاماری داوە و برینداری كردووە و بە ئاستەم خۆی لێ رزگار كردووە."
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید ئەحمەد كەلاری راشیگەیاند:" لە نەخۆشخانەكەمان چارەسەری پێویستمان بۆ بریندارەكە كردووە و باری تەندروستی جێگیرە."
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق