کرماشان.. کرێکارێک بەهۆی نەبوونییەوە خۆی سووتاند و گیانی لەدەستدا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

کرماشان.. کرێکارێک بەهۆی نەبوونییەوە خۆی سووتاند و گیانی لەدەستدا

کرماشان.. کرێکارێک بەهۆی نەبوونییەوە خۆی سووتاند و گیانی لەدەستدا


پرس میدیا
کرێکارێکی کەمدەرامەت لە کرماشانی ڕۆهەڵاتی کوردستان لەبەردەم بیانی سەندیکای کرێکارانی ئەو شارە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن چالاکوانانی کرماشانەوە بڵاوکراونەتەوە، کرێکارەکە تەمەنی 45 ساڵ بووە و ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە دۆخی خراپی ژیانی، ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداوە.

بەپێی وتەی شایەتحاڵان، ئەو کرێکارە پێش ئەوەی ئاگر لە جەستەی خۆی بەربدات، هاواری کردووە و وتوویەتی کە دایکی نەخۆشیی شێرپەنجەی هەیە و بیمەیان نییە، بۆیە ناتوانێت تێچووەکانی چارەسەرکردن و دەرمانی دایکی دابین بکات، بەو هۆیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستاودەستی پێدەکرێت دەردەکەوێت کڕێکارەکە ئاگرەکەی جەستەی کوژێنراوەتەوە و بەپێی خۆی دەبرێتە ناو ئامبوڵانسەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت بەڵام بەهۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©