پرس میدیا
شەوی ڕابردوو هونەرمەند زاهیر جەلال بەهۆی تووشبوونی بە جەڵتەی مێشک گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە، ئەمڕۆ بەهۆی جێگیربوونی تەندروستییەوە نەخۆشخانەی جێهێشتووە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە.
نیاز نوری، نەقیبی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان ڕایگەیاند، هونەرمەند زاهیر جەلال دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی ماڵەوە كراوەتەوەو لەئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە.
نیاز نوری وتیشی ڕەوشی تەندرووستی زاهیر جەلال بەرەوباشبوون ڕۆشتووە، بۆیە پزیشکەکان رێگەیان پێداوە نەخۆشخانە جێبهێڵێت و بگەڕێتەوە ماڵەوە.
زاهیر جەلال ساڵی ١٩٦١ لە شاری سلێمانی لە دایكبووە. تاوەكو پۆلی دووی ناوەندی خوێندووە و ئێستا لە شاری سلێمانی لە خوێندنگەی پێشكەوتن لە هەوارە بەرزە، نووسەری خوێندنگەیە.
No comments:
Post a Comment