دوای تێپەڕینی نزیکەی ٥٠ رۆژ و بەهۆی نەدانی مووچەکانیانەوە، فەرمانبەرانی ژمارەیەک لە بەرێوەبەرایەتییەکان لە شاری سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند و لەئێستادا هیچ جۆرە مامەڵەیەک تیایاندا رایی ناکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی پرس میدیا لەئێستادا هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا، دادنووس، بانکەکان، شارەوانییەکان دەوامیان راگرتووە تا ئەو کاتەی مووچەکانیان پێ دەدرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان کارمەندانی ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتیش بەنیازی ئەنجامدانی بایکۆتن تا ئەو کاتەی مووچەکانیان وەردەگرن ئەوانیش، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆ، بەڕێوەبەرایەتی ئاو، بەڕێوەبەرایەتی باجی خانووبەرە، تاپۆ و دادگا، دەستەی گەشتوگوزار و دەستەی وەبەرهێنان کە لەئێستادا دەوام تیایاندا ئاساییە.
هەندێک لە فەرمانگەکان لە رۆژی چوارشەممەدا دەستیاندایە مانگرتن، لەوانە کارەبا، ئاو، دادگا و دادنووس، بەڵام بە هۆکاری جیاواز ژمارەیەکیان بایکۆتەکەیان شکاند.
No comments:
Post a Comment