ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

پرس میدیا
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی رێکاری نوێ بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا و بڕیاری تایبەت بە (دەرماڵەی لە بری پەككەوتن)ی تایبەت بە موچەخۆران کۆدەبێتەوە. 

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لە كۆبوونەوەكەدا، دوا پێشهاتەكانی تەشەنەسەندنی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێكارەكانی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ بۆ ئەم مەبەستە دەخرێتەڕوو.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:" ئەنجوومەن رەشنوسی پەیڕەوێک و پرۆژە بڕیارێک تاوتوێ دەکات، پەیرەوی رێكخستنی كاری كۆمپانیا ئەمنییەكانی لە هەرێمی كوردستان-عێراق) هەروەها پرۆژی بڕیاری تایبەت بە (دەرماڵەی لە بری پەككەوتن) لە چوارچێوەی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان-عێراق".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©