پرس میدیا
وتەبێژی حکوومەتی عێراق،رایگەیاند ئەو کەسانەی بە کوشتنی شرۆڤەکاری بواری ئەمنیی، ھیشام ھاشمی تۆمەتبارن لەلایەن ھەندێک لایەنەوە بە قاچاغ براونەتەوە دەرەوەی وڵات.
ئەحمەد موللا تەڵاڵ وتەبێژی حکوومەتی عێراق لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی نیمچە فەرمی عێراقییە وتی: "ھێزە ئەمنییەکان لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا لە یەکێک لە ناوچەکانی بەغدا، دەستیان بەسەر دوو ماتۆرسکیلدا گرتووە کە لە تیرۆرکردنی ھیشام ھاشمی بەکارھێنراون".
وتیشی: "دوو بکوژەکەی ھیشام ھاشمی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە ناسراونەتەوە و مستەفا کازمی بەڵێنی دەستگیرکردنی ئەو تاوانبارانەی داوە کە ھەڵاتوون بۆ دەرەوە بۆ ئەوەی دەستگیر بکرێن و سزای توند بدرێن".
لە شەشی تەمووزی رابردوودا، شرۆڤەکاری بواری ئەمنیی، ھیشام ھاشمی لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی زەیونە ناوەڕاستی شاری بەغدا لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوە، تیرۆرکرا و رووداوەکەیش لەسەر ئاستی ناوخۆی عێراق و نێودەوڵەتی بەتوندی ئیدانەکرا.
No comments:
Post a Comment