پرس میدیا
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٥٧١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و دوو هەزار و ٦٣٠ چاکبوونەوە و ٣٦ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٥٧١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێ هەزار و ٨٨ حاڵەتیان لە بەغدان.
ئەوەش خراوەتەڕوو، دوو هەزار و ٦٣٠ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە هەزار و ٣٤ کەسیان لە بەغدان.
ئاماژە بەوەشكراوە، ٣٦ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیانلەدەستداوە.
بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٤٩٣ هەزار و ١٣٩ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١١ هەزار و ٢٤٤ کەس گیانیانلەدەستداوە و ٤٢٣ هەزار و ٢٦٦ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.
No comments:
Post a Comment