دوایین ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دوایین ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا

دوایین ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا

پرس میدیا
رۆژی سێشەممە 3-11-2020 لە سەرجەم ویلایەتەكانی ئەمریكا هەڵبژاردن بۆ دیاریكردنی سەرۆكی ئەمریكا و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیران بەڕێوەچوو. 

بنكەكانی هەڵبژاردن لە زۆربەی ویلایەتەكان بەراورد بە ساڵی 2016 چۆڵبوون، چونكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە زیاتر لە 90 ملیۆن كەس بەشدارییان لە دەنگدانی پێشوەختە كردبوو.

هەرچەندە تائێستا ئەنجامی هەڵبژاردنكە بەفەرمی رانەگەیەندراوە بەڵام هەرزوو، دۆناڵد ترەمپ لە تویتەر رایگەیاند:" سەركەوتنێكی گەورەمان بەدەستهێناوە، بەڵام دیموكراتەكان دەیانەوێت دەنگەكان بدزن."، لەبەرامبەریشدا جۆ بایدن رایگەیاند:"دەبێت چاوەڕوان بین و ئارام بگرین تاوەكو دوا دەنگی هەڵبژاردن."

بەگوێرەی ئەو ئەنجامە بەراییانەی كەتائێستا بڵاوكراونەتەوە، تائێستا لەكۆی 270 كورسی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن، جۆبایدن-ی كاندیدی دیموكراتەكان 235 كورسی مسۆگەر كردووەو دۆناڵد ترەمپ-ی كاندیدی كۆمارییەكان، 213 كورسی مسۆگەر كردووە.

ئەو ویلایەتانەی كە تاوەكو ئێستا یەكلایی بوونەتەوە

كەنتاكی - دۆناڵد ترەمپ: هەشت كورسی 

وێست ڤێرجینیا - دۆناڵد ترەمپ: پێنج كورسی 

كالیفۆرنیا -جۆ بایدن: 55 كورسی 

یوتا- دۆناڵد ترەمپ: شەش كورسی

ئۆریگۆن- بایدن: 7 كورسی 

واشنتن- بایدن: 12 كورسی

ڤێرجینیا- جۆ بایدن: 13 كورسی

كۆلۆرادۆ- جۆ بایدن: نۆ كورسی

واشنتن دی سی- جۆ بایدن: سێ كورسی

ئەركانساس- دۆناڵد ترەمپ: شەش كورسی

ساوس كارۆلاینا- ترەمپ: نۆ كورسی

نیوجێرسی- جۆ بایدن: 14 كورسی

ئۆكلۆهاما- ترەمپ: حەوت كورسی

ماسەچووسس- جۆ بایدن: 11 كورسی

تێنەسی- دۆناڵد ترەمپ: 11 كورسی

ئێلێنوا - جۆ بایدن: 20 كورسی

دێلاوێر -جۆ بایدن: سێ كورسی

ئیداهۆ- ترەمپ: چوار كورسی

كۆنێتیكەت- جۆ بایدن: حەوت كورسی

میسیسپی - دۆناڵد ترەمپ: شەش كورسی

ئالاباما- دۆناڵد ترەمپ: نۆ كورسی

ماریلاند - جۆبایدن: 10 كورسی

رۆد ئایلەند- جۆ بایدن: چوار كورسی

ئیندیانا- دۆناڵد ترەمپ: 11 كورسی

نیو مێكسیكۆ- بایدن: پێنج كورسی

نیبراسكا - دۆناڵد ترەمپ: پێنج كورسی

لویزانیا - دۆناڵد ترەمپ: هەشت كورسی

نۆرس داكۆتا- ترەمپ: سێ كورسی

ساوس داكۆتا - ترەمپ: سێ كورسی 

وایۆمینگ - ترەمپ: سێ كورسی

هاوایی - جۆ بایدن: چوار كورسی

نیویۆرك - جۆ بایدن: 29 كورسی 

نیوهامپشێر- جۆ بایدن: چوار كورسی

كانساس - دۆناڵد ترەمپ: شەش كورسی

میزووری - ترەمپ: 10 كورسی

ڤێرمۆت - جۆ بایدن: سێ كورسی 

ئایۆوا - دۆناڵد ترەمپ: 6 كورسی 

مۆنتانا - دۆناڵد ترەمپ: 3 كورسی

فلۆریدا - دۆناڵد ترەمپ: 29 كورسی

ئەریزۆنا- بایدن: 11

مینیسۆتا- بایدن: 10

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©