پرس میدیا
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق، پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ رەوانەی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران کردووە و پێشبینی دەکەن هەفتەی داهاتوو پڕۆژەیاساکە ڕەوانەی پەرلەمان بکریت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، بە فەرمی پڕۆژە یاساکە ڕەوانەی لیژنەی تایبەتمەند بۆ کاری وردبینی کراوە وەک دوا قۆناغ پێش ئاڕاستەکردنی بۆ پەرلەمان.
هاوکات ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند پڕۆژەیاساکە هەفتەی داهاتوو ئاڕاستەی پەرلەمان دەکرێت تا پێش ساڵی هاتنی ساڵی نوێ پەسەند بکرێت و کێشە بۆ مووچە خۆران درووست نەبێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا لەنێوان هەرێم و بەغدا رێكکەوت لەسەر پرۆژە یاسای بوجە نەکراوە و شاندی هەرێمیش نەچوونەتە بەغدا.
No comments:
Post a Comment