پرس میدیا
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانست حکومەتى هەرێم کەمکردنەوەى کرێى خوێندنى لە زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەکان بەڕێژەى (١٠بۆ٢٠%) راگەیاند.
ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێم لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە "بەلەبەرچاوگرتنى بارودۆخى دارایى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان، لە کۆبونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان کەمکرایەوە".
ریزبەندی کەمکردنەوەی نرخی خوێندن بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە دیارکراوە.
- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى B، بەڕێژەى (١٠%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى C، بەڕێژەى (١٥%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى D، بەڕێژەى (٢٠%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
- سەرجەم پەیمانگە تایبەتەکان و کۆلێژە زانکۆییەکان بەڕێژەى (٢٠%) کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.
No comments:
Post a comment