پرس میدیا
بەڕێوەبەری راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ناحیەی چەمانكێ بە ھۆی تەقینەوەیەكەوە، كە پەكەكە داینابوو، دوو ئەفسەر و جێگری ئەفسەرێكی پێشمەرگە بریندار بوون.
لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وتووە، پەكەكە بۆمبێكی لە ناحیەی چەمانكێ دانابووەوە و بە ھێزی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە، كە بەو هۆیەوە دوو ئەفسەر و جێگری ئەفسەرێك بریندار بوونە.
بەڕێوەبەری راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی، پەكەكە لە دوورەوە تەقە لە ھێزی پێشمەرگە دەكەن، بەڵام ھێرشی راستەوخۆ نەبووە وەكو ھێرشكردن بۆ سەر ھێزی پێشمەرگە.
No comments:
Post a comment