پرس میدیا
بڕیارە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ، پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک وەزیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دانیشتنی خۆی سازبکات و تیایدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای پەروەردە و خوێندن لە ھەرێمی کوردستان و پێشنیازەیاسای ھەمواری یەکەمی زانکۆ تایبەتەکان بکات.
بەپێی کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، خوێندنەوە و گفتوگۆکردن لەسەر راپۆرتی لیژنەی (پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی)و لیژنەی (رۆشنبیرو کۆمەڵگای مەدەنی و وەرزش و لاوان)، سەبارەت بە (دیاردەی کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات)، بەئامادەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.
هەروەها ئاماژە بەوەکراوە کە لەبارەی (رەخساندنی ھەلی کار لە ھەرێمی کوردستان)، بیرۆکەی پەرلەمانتار شنۆ ئەشقی عەبدوڵڵا دەخرێتەڕوو.
بڕیارە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا، ھەریەک لە وەزیری رۆشنبیری و لاوان، حەمەی حەمەسەعید و وەزیری پلاندانان، دارا رەشید و وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، کوێستان محەمەد و وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و حکوومەت، ڤالا فەرید ئامادە دەبن.
No comments:
Post a Comment