عێراق..لەمساڵدا ١٧ هەزار حاڵەتی توندوتیژی خێزانیی تۆمارکراوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

عێراق..لەمساڵدا ١٧ هەزار حاڵەتی توندوتیژی خێزانیی تۆمارکراوە

عێراق..لەمساڵدا ١٧ هەزار حاڵەتی توندوتیژی خێزانیی تۆمارکراوە


پرس میدیا
ئەندامێکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٠دا، ١٧ هەزار حاڵەتی توندوتیژی خێزانیی تۆمارکراوە.

 ئەحمەد کنانی ئەندامی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەغدا ئەنجامی دا رایگەیاند، "لایەنە فەرمییەکان ئاماری توندوتیژی خێزانییان لە عێراق پێداوین".

ئەحمەد کنانی وتی "بە گوێرەی ئامارەکان، لە دەستپێکی ساڵی نوێوە تاوەکو ئێستا، ١٧ هەزار حاڵەتی توندوتیژی خێزانیی تۆمارکراوە".

ئەحمەد کنانی روونیکردەوە "ساڵی رابردوو، ١٦ هەزار و ٨٦١ حاڵەتی توندوتیژی خێزانیی لە دادگاکاندا تۆماکرابوون، وێرای زۆری ئەو ژمارەیە زۆرینە پێیان وایە حاڵەتەکان لەم ژمارانە زیاترن چونکە هەندێک لە حاڵەکان بەهۆکاری جیاواز ناگەنە دادگاکان".

ئەندامەکەی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راشیگەیاند، ئەو ژمارانە دەرخەری راستییەکی شاراوەن، و بوونیان نابێتە هۆی رەخساندنی ژینگەیەکی لەبارە بۆ پێکهێنانی خێزان، توندوتیژی خێزانیی دژ بە هەموو بەها مرۆڤایەتیی و بنەما ئایینیەکانە.

مانگی ئابی رابردوو، حکوومەتی عێراق یاسای "توندوتیژی خێزانیی" دوای پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەران، خستە بواری جێبەجێکردنەوە کە مافەکانی چینە لاوازەکان لە کۆمەڵگا بە تایبەت ئافرەت و منداڵ دەپارێزێت.

دەرکردنی "توندوتیژی خێزانیی" لە عێراق دوای بانگەوازی رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان هات بۆ دەرکردنی یاساییەک بەتایبەت دوای هەڵکشانی حاڵەتەکانی توندوتیژی خێزانی لە کاتی کەرەنتین کە بەهۆی رێککارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا جێبەجێکرا.

مانگی نیسانی رابردوو، هەریەک لە سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان UNFPA و کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان OHCHR و سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ منداڵان UNICEF و دەستەی ئافرەتان لە نەتەوەیەکگرتووەکان UN Women لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا نیگەرانی خۆیان نیشاندا لە هەڵکشانی حاڵەتەکانی توندوتیژی خێزانیی لە عێراق لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.





No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©