پەرلەمانی کوردستان لەسەر دەستپێکردنەوەی کۆچی گەنجان کۆدەبێتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پەرلەمانی کوردستان لەسەر دەستپێکردنەوەی کۆچی گەنجان کۆدەبێتەوە

پەرلەمانی کوردستان لەسەر دەستپێکردنەوەی کۆچی گەنجان کۆدەبێتەوە

پرس میدیا
رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی كوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات، سەرۆكی پەرلەمانیش بانگهێشتی سەرجەم پەرلەمانتاران دەكات بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنەكە. 

د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتێكی ئاراستەی سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان كردووە، تێیدا هاتووە،" پشت بەستن بەحوكمی بڕگەی (سێیەم) لەماددەی (18)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشتنی ژمارە (10)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی دووەم لەخولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، لەكاتژمێر (11)ی پێشنیوەرۆی ڕۆژی چوارشەممە رێكەوتی 25-11-2020".

بەگوێرەی كارنامەی دانیشتنەكە، كە لە سێ بڕگە پێكهاتووە، پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی رۆژی چوارشەممەدا، تاوتوێی راپۆرتی لیژنەی پەیوەندییەكان و رەوەندی كوردستانی دەكات سەبارەت بە دیاردەی كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات، هەروەها راپۆرتی لیژنەی بەدواداچوون دەخرێتەڕوو، لە بڕگەی كۆتاییشدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت لە هەرێمی كوردستان دەكرێت.

No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©