ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی سێ كەس لە قەزای چەمچەماڵ دەستگیردەكات كە بەشێوەیەكی هەڕەمەكی تەقەیان كردووەو بوونەتە هۆی دروستكردنی ترس و دڵەڕاوكێ لای هاوڵاتیان.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، هێزەكانیان سێ تۆمەتباریان بەناوەكانی (س،ف،ع ) (گ،ن،م) (چ،ش،ح) دەستگیركردووە، كە لە نزیك زانكۆی چەرمۆ لە چەمچەماڵ تەقەی هەڕەمەكییان كردبوو.
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، ئاشكرایكردووە، تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن و بەفەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە بەبڕیاری ژمارە (٥٧٠) ڕاگیراون، هەروەها دەستبەسەر دوو دەمانچەو یەك كڵاشینكۆف و ئۆتۆمبێلێكی جۆری (ئۆپترا)ی تەقەكەرەكان دا گیراوە.
سەرەتای ئەم مانگەش لە سنووری قەزای چەمچەماڵ تۆمەتبارێک لەکاتی دەستگیرکردنییدا لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانییەوە تەقەی لێکراو تۆمەتبارەکە کوژرا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق