پرس میدیا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی کوردستان، ٥٧٣ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٢٦٠ تووشبوو، ١٦١ لە هەولێر، ١٠٢ لە سلێمانی، ٣٠ لە گەرمیان، شەش کەس لە راپەڕین و لە پارێزگای هەڵەبجەیش ١٤ تووشبوو تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٩٨ کەس چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٢٤١ کەس، ١٠٩ کەس لە هەولێر، حەوت کەس لە سلێمانی، ٢٣ کەس لە گەرمیان و لە هەڵەبجەش ١٨ کەس چاکبوونەتەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٧ کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە نۆ کەسیان لە دهۆک، پێنج کەس لە سلێمانی، حەوت کەس لە هەولێر و شەش کەس لە راپەڕین بووە.
بەپێی ئاماری گشتی وەزارەتی تەندروستی تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان ٧٣٣ هەزار و ٤٢٧ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ٨٩ هەزار و ٢٩ کەس.
لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ٥٤ هەزار و ٨٥٦ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٣١ هەزار و ٣٥٨ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستان دوو هەزار و ٨١٥ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
No comments:
Post a Comment