پرس میدیا
جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا داوای لە لایەنگرەکانی کرد ئارامیان هەبێت و دەشڵێت، ژماردنی دەنگەکان بەردەوامە.
جۆ بایدن لە تویتێکدا رایگەیاند، "خەڵکینە ئارام بن، ژماردنی دەنگەکان بەردەوامە و هەست بە باشیی دەکەین لەو ئاستەی کە هەین".
ئەم قسانەی جۆ بایدن لە کاتێکدایە کەمپەینی دۆناڵد ترەمپ سکاڵای یاساییان لە هەریەک لە ویلایەتەکانی پێنسیلڤانیا و نیڤادا تۆمارکردووە و باس لەوە دەکەن کە جیاکردنەوەی دەنگەکان ساختەکاری تێدا دەکرێت و دەنگی رۆژانی دوای هەڵبژاردن هەژمار دەکرێت.
بەپێی میدیاکانی ئەمریکا دادگا بڕیاریداوە ژماردنی دەنگەکان لە ویلایەتی پێنسلڤانیا تا سبەی ڕۆژی هەینی ڕابگیرێت.
ئاژانسی ئەسۆشەیتێد پرێس بڵاویکردووەتەوە، جۆ بایدن تا ئێستا توانیویەتی ٢٦٤ دەنگ لە تەواوی ویلایەتەکان کۆبکاتەوە لە ئەگەری یەکلا بوونەویە ویلایەتی نیڤاداش بایدن دەبێتە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا.
Be patient, folks. Votes are being counted, and we feel good about where we are.
— Joe Biden (@JoeBiden) November 5, 2020
No comments:
Post a comment