حوسیەکان هێرشیان کردە سەر کۆمپانیای نەوتی ئارامكۆ لە سعودیە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

حوسیەکان هێرشیان کردە سەر کۆمپانیای نەوتی ئارامكۆ لە سعودیە

حوسیەکان هێرشیان کردە سەر کۆمپانیای نەوتی ئارامكۆ لە سعودیە

پرس میدیا
وتەبێژی سەربازی حوسیەکانی یەمەن ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو بەموشەکی جۆری قودس-2 هێرشیان کردۆتە سەر کۆمپانیای ئارامکۆی دابەشکردنی نەوتی سعودیە لە شاری جەددە، نزیکی دەریای سور و زیانیان پێگەیاندوە.

 یەحیا ساری وتەبێژی سەربازی حوسیەکانی یەمەن، بە بڵاوکردنەوەی نەخشەیەکی سەتەلایتی بانگەشەی ئەوەیکردووە هێرشەکە زۆر ورد ئەنجامدراوە و ئۆتۆمبیلی فرایکەوتن و ئاگرکوژێنەوە بەرەو ناوچەکە بەڕیکەوتوون.

لەوبارەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری وتەبێژی حوسیەکانەوە ڕایگەیاند، ئەم هێرشە وەڵامێکە بۆ هێرشەکانیی هەوپەیمانی کە بە ڕابەرایەتی سعودیە ئەنجام دەدرێت. سعودیە هێشتا ئەم هەواڵەی پشتڕاست نەکرۆتەوە.

دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆ دەکەوێتە بەشی خۆرهەڵاتی سعودیە و زیاتر لە 1000 کیلۆمەتر لە شاری "جەددە"وە دورە ئەوە جاری دووەمە هێرشی دەكرێتە سەر. 

بزووتنەوەی حوسیەکانی یەمەن سەر بە ئاینزای شیعەن و لایەنگری ئێرانن و هەرچەندە بە فەرمی ئێران دانی پێدا نانێت، بەڵام لەلایەن ئەم وڵاتەوە چەکیان بۆڕەوانە دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە هەر دوێنێ شەو ناتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودییە و مایک پۆمپیۆ لە سعوودییە بە نهێنی کۆبوونەتەوە.

No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©