پرس میدیا
ئەمڕۆ چواشەممە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ تەرمی قادری حاجی عەلی سەرکردەی سیاسی سەربەخۆ لە گۆڕستانی ئابڵاغ لە شاری سلێمانی بە خاک دەسپێردرێت.
دوای ئەوەی دوێنێ سەرکردەی دیاری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان، قادری حاجی عەلی لە نەخۆشخانەی فاروق بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەست دا، دوای رێکارە پێویستیە تەندروستییەکان ئەمڕۆ تەرمەکە رادەستی کەسوکاری کرایەوە و بە ئۆتۆمبێل بەرەو گردی ئابڵاخ لە گەڕەکی چوارچرا دەبرێت.
ئامادەکارییەکان بۆ بەخاکسپاردنی تەرمی سەرکردەی کۆچکردوو قادری حاجی عەلی لە گردی ئابڵاخ تەواو بووە، لەئێستادا ژمارەیەک بەرپرس، هاوەڵی ناوبراو لە هەریەک لە یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان لە شوێنی بەخاکسپاردنەکە چاوەڕێی گەیشتنی تەرمەکە دەکەن.
قادری حاجی عەلی ساڵی ١٩٥٥ لە شاری سلێمانی لەدایک بووە.
لە ساڵی ١٩٨٠ەوە دەستیکردووە بە خەباتی سیاسی و لەنێو ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا چەندین پلەی جیا جیای وەرگرتووە، لەوانە ئەندامی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسیی و ماوەیەکیش سەرۆکی دەزگای زانیاری بووە.
لە ساڵی ٢٠٠٩دا لەگەل نەوشیروان مستەفا بزووتنەوەی گۆڕان دادەمەزرێنن و دەبێتە کەسی دووەم لەنێو بزووتنەوەکەدا.
No comments:
Post a comment