پرس میدیا
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە یاداشتێکدا رایگەیاند، بە گرنگی دەزانین چەند تێبینیەک لەسەر یاداشتی تایبەت بە گرێبەستی 50 ساڵیئی بخەینە روو.
پێمان وایە، ئەو لایەنەی ئیمزای کۆکردۆتەوە بۆ بەدواداچوونی گرێبەستە 50 ساڵیەکە یەکێتییە کە خۆی چەندین ساڵە شەریکە لەم دزییەدا، ئاگاداری مەلەفەکەیە و هەردوو جێگری سەرۆک وەزیران عیماد ئەحمەد و قوباد تاڵەبانی دەڵێن ئێمە ئاگادارین، بۆیە ئەم یاداشتانە تەنھا بۆ موزایەدە و بەلاڕێبردنی تەرکیزی هاوڵاتییانە بۆ لەبیربردنەوەی مووچە، ئەوانەی کە ئەمرۆ قیادەی ئەو یاداشتە دەکەن و ئەو ئیمزایانەیان کۆکردۆتەوە، هەمان ئەو پەرلەمانتارانەن کە چەند هەفتەیەک پێش ئێستا لەناو پەرلەمان دەستیان بەرزکردەوە و متمانەیان دایەوە بەم حکومەتە.
No comments:
Post a comment