شنگالییە ئاوارەکان خۆپیشاندانیان کرد؛ داوای گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ شنگال دەکەن - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

شنگالییە ئاوارەکان خۆپیشاندانیان کرد؛ داوای گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ شنگال دەکەن

شنگالییە ئاوارەکان خۆپیشاندانیان کرد؛ داوای گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ شنگال دەکەن



پرس میدیا

بەشێک لە ئاوارە شنگالییەکانی سنوری زاخۆ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدایان کرد کە پەیوەستە بە دۆخی شنگال، ڕاشیانگەیاند تا دڵنیا نەبن لە ئاسایش و خزمەتگوزارییەکان ناگەڕێنەوە شنگال. 

لەدوای ئاوارەبوونی خەڵکی شنگال بەهۆی پەلاماری داعش بۆ سەر ناوچەکەیان لە ساڵی ٢٠١٤، خەڵکی ئەو ناوچەیە بوون بە دوو بەش، بەشێکیان ئێستا گەڕاونەتەوە شنگال و ئەو ئیدارە خۆسەرییەیان پێ پەسەندە کە لە شنگال دامەزراوە و بەشێکیشیان هێشتا لە کەمپەکاندان و دەڵێن دۆخی شنگال لەڕووی ئاسایش و خزمەتگوزارییەوە گونجاو نیە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە و لەوێ بژین.

ئەمڕۆ ٨\١١\٢٠٢٠ بەشێک لە ئاواڕە شنگالییەکانی نیشتەجێی کەمپەکانی سنوری زاخۆ، گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و داوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدایان کرد و گەڕانەوەی پێشمەرگەیان بۆ شنگال کردبوویە مەرجی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان.

بایەزید شنگالی، یەکێک لە بەشداربوانی خۆپیشاندانەکە، بە پرس میدیای راگەیاند "ئێمە دەمانەوێت کاتێک دەگەڕێینەوە شنگال لەڕووی ئەمنییەوە پارێزراو بین، وە خزمەتگوزاری هەبێت لە شارەکەمان بۆ ئەوەی بتوانین ژیانێکی ئاسایی بژین".

"ئێستا شنگال بەدەستی میلیشیاکانەوەیە، ئێمە هەست بە ئەمان ناکەین بگەڕێینەوە، داوامان ئەوەیە ڕێگە بدرێت پێشمەرگە بگەڕێتەوە شنگال ئەوکات ئێمەش دەگەڕێینەوە" بایەزید وای وت.

لە شنگال زیاتر لە حەوت جۆر هێزی چەکدار هەن، بەهێزترینیان یەبەشە و حەشدی شەعبین، لە ماوەی ڕابردوودا تورکیا چەند جارێک سنوری شنگالی بۆردوومانکردووە، بیانووشی بۆ بۆردوومانەکە ئەوەیە کە یەبەشەی سەر بە پەکەکە و بووە بە مەترسی بۆ سنورەکانی تورکیا.

دژوار فەقیر، فەرماندەی هێزەکانی یەبەشەیە، پێشتر بە پرس میدیای راگەیاندبوو "ئێمە خەڵکی ئێزدین دانیشتووی شەنگالین، هیزێکمان دروستکردووە بۆ پاراستنی خۆمان بۆئەوەی جینۆسایدی وەکو ئەوەی ٢٠١٤ دووبارە نەبێتەوە، ئێستا لە شنگال ئیدارە و هێزی پاراستن هەیە کە ئێزدییەکان خۆیان بڕیاری تێدا دەدەن".

ئاماژەی بەوەشکردبوو "هەندێک لایەنی سیاسیی ڕێگە نادەن ئاوارەکانی ناو کەمپەکان بگەڕێنەوە بۆ شنگال، وەکو کارتی فشار بەکاریان دەهێنن دەنا خەڵک دەیەوێت بگەڕيێتەوە شنگال".

٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ ڕێککەوتنی نێوان حکومەتەکانی هەرێم و بەغدا سەبارەت بە دۆخی شنگال واژۆ کرا و ڕێککەوتنەکە لە هەرسێ بواری ئەمنیی و ئیداری و ئاوەدانکردنەوەیە و داوای دەرکردنی هێزەکانی سەر بە پەکەکە دەکات لە شنگال.

دوای ڕێککەوتنەکەش چەندین جار دانیشتوانی شنگال خۆپیشاندانیانکردووە بۆئەوەی بەندەکانی ڕێککەوتەنەکە جێبەجێ نەکرێت، ئەوان داوایان ئەوەیە "دان بە ئیدارەی خۆسەری شنگال بنرێت، ئیدارەکە بەشداری پێ بکرێت لە ڕێککەوتنێکی نوێ لەبارەی شنگال، کێشە بۆ هێزەکانی یەبەشە دروست نەکرێت".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©