پرس میدیا
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ویلایەتی نیوهامشێر لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەمریکاوە دەستیپێکرد و لە 250 ملیۆن دەنگدەر زیاتر لە 97 ملیۆنیان پێشوەخت دەنگیان داوە.
لە ویلایەتی نیوهامشێر یەکەم دەنگدان دەستیپێکرد، باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ترەمپی بە دیکتاتۆرێکی بێ بەها ناوبرد ودەڵێت: "بەنیازە بەر لە راگەیاندنی ئەنجامی دەنگەکان سەرکەوتن رابگەیێنێت."
کۆمارییەکان داوادەکەن ئەو دەنگانەی لەناو ئۆتۆمبێل لە هیوستن دراون پوچەڵ بکرێنەوە، کە 137 هەزار دەنگن.
ترس هەیە بەهۆی قبووڵنەکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن گرژی و ئاڵۆزی دروستبێت، حاکمی مەسەچیوسس هەزار سەربازی پاسەوانی نیشتمانی بڵاوکردووەتەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیانی ئەمریکا چەکیان کڕیوە و ناوچە بازرگانییەکانیش لە ترسی تاڵانی بەربەستیان لە بەردەم شوێنە بازرگانییەکانیان درووستکردووە.
No comments:
Post a comment