پرس میدیا
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "ڕۆیتەرز" کە بڵاوکراوەتەوە "ئەمڕۆ هەینی دادگایەکی ڕوسیا بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا، کارمەندێکی فەرماندەیی کەشتیگەلی باکوری ڕوسیای بە 13 ساڵ زیندانیکردن سزا داوە".
ئاماژە بەوەش کراوە ئەوکارمەندە سەرجەم ھێماکانی کەشتییەکەی کۆپی کردووەو ھەوڵی داوە سەرجەم زانیارییەکان بداتە دەست ھەواڵگری ئەمریکا
تاوانبارەکە ناوی : "یوری، بەتۆمەتی سیخوری و ناپاکی لە وڵات، لەلایەن دادگاوە سزادراوە، ناوبراو لەمانگی تەموزی ساڵی ڕابردوودا هەوڵی داوە زانیارییەکان ڕادەستی دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا بکات، بەڵام لە بۆسەیەکی دەزگاکەدا دەستگیرکراوە".
No comments:
Post a comment