پرس میدیا
ڕاوێژکاری پێشووی میلانیا ئەوەی خستووەتە روو،"کە لە٢٠١٦ میلانیا پلانی جیا بوونەوەی لەترامپ هەبو بەڵام دوای بوونی بەسەرۆک کۆمار بریارەکەی هەڵوەشاندەوە لای هەمانیش ئاشکرایە کە نێوانی میلانیاو ترامپ هیچ باش نییە"
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، دوای تەواوبوونی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی دۆناڵد ترەمپ، میلانیای هاوسەری بەنیازە داوای جیابوونەوە لە ترەمپ بکات، ئاماژە بەوەکراوە، پڕۆسەی هاوسەرگیرییەکەی ترەمپ و میلانیا تەنها ڕۆکەشە و پەیوەندی نێوانیان هیچ کات باش نەبووە.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاماژەی بەوەشکردووە: " میلانیا ترەمپ، خانمی یەکەمی ئەمەریکا بەنیازە دوای تەواوبوونی ماوەی سەرۆکایەتیی ترەمپی هاوسەری داوای وەرگرتنی تەڵاق بکات و جیاببێتەوە".
No comments:
Post a comment