پرس میدیا
٣٢ پەرلەمانتار واژوویان بۆ بانگهێشتکردنی سەرۆکی حکوومەت کۆکردووەتەوە تا رێککەوتنی ٥٠ ساڵەی نەوتیی لە نێوان هەرێم و تورکیا بۆ پەرلەمان ئاشکرا بکات.
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی بە پرس میدیای وت، لەگەڵ ٣١ پەرلەمانتاری هاوڕێیدا واژوویان بۆ ئاشکراکردنی ئەو رێککەوتنە کۆکردووەتە تا سەرۆکایەتی پەرلەمان سەرۆکی حکوومەت بانگهێشت بکات و روونکردنەوەیان لەبارەی ڕێککەوتنەکەوە پێبدات.
سەرکۆ ئازاد باسی لەوەکرد، لە ناو فراکسیۆنە جیاوازەکانەوە واژوویان بۆ بانگهێشتی سەرۆکی حکوومەت کۆکردووەتەوە و بەمزوانە بەفەرمی ڕادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی دەکەن.
No comments:
Post a Comment