سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر رایگەیاند، بەیانی ئەمرۆ ئۆتۆمبێلێك خۆی به ژینگەپارێزێكی شارهوانیدا كێشا و بە هۆیەوە گیانیلەدەستدا.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، ڕووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لەسەر شەقامی ١٠٠ مەتری شاری هەولێر ڕوویداوە.
کرێکارەکە سەرقاڵی پاککردنەوەی شەقامەکە بووە و ئۆتۆمبێلێک بە خێراییەکی زۆر خۆی پێدا کێشاوە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.
کرێکارەکە سەر بە بە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بووە تەمەنی ۲٨ ساڵە وخێزاندارە و خاوەنی ۳ منداڵە.
No comments:
Post a Comment