پرس میدیا
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زیاتر لە 30 واژۆی پەرلەمانتاران کۆکراوەتەوە بەمەبەستی پرساندنی عەلی عەللاوی وەزیری دارایی بەهۆی شكستهێنانی حكومەت لە دابینكردنی موچەی فەرمانبەران و رەوانەنەكردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021.
جاسم بەخاتی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، توانیوانە زیاتر لە 30 واژۆی پەرلەمانتاران كۆبكەنەوە بۆ بانگهێشتكردنی وەزیری دارایی بۆبەردەم پەرلەمان بەمەبەستی لێپرسینەوە.
ئەو پەرلەمانتارە هۆكاری بانگهێشتكردنی وەزیری دارایی عێراقی گەڕاندەوە بۆ شكستهێنانی لە دابینكردنی موچەی فەرمانبەران، وتی:" دەمانەوێ وەزیر روونكردنەوەمان بداتێ لەسەر هۆكاری نەمانی پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە لەرێگەی پەسەندكردنی یاسای قەرزەوە توانرا پارە بۆ مووچەی فەرمانبەران دابین بكرێت، بەڵام ئەو هەنگاوە چارەسەرێكی گونجاو نییە بۆ كۆتایی هێنان بە قەیرانی دارایی.
جاسم بەخاتی راشیگەیاند، حكومەت بەڵێنیدابوو لەماوەی سێ مانگدا پرۆژەیاسای بزودجەی 2021 رەوانەی پەرلەمان بكات، بەڵام تائێستا پرۆژەیاساكە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە تەواو نەكراوەو لە وادەی خۆی دواكەوتووە.
No comments:
Post a comment