پرس میدیا
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و چوار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا و دوو هەزار و ٤٢٩ چاکبوونەوە و ٢٠ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و چوار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٩١٩ حاڵەتیان لە بەغدای پایتەختی ئەو وڵاتە بووە."
ئاماژە بەوەشكراوە، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و ٤٢٩ كەس لە نەخۆشییەكە بە تەواوی چاكبوونەتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٢٠ كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٥١٤ هەزار و ٤٩٦ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراقدا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش ٤٤١ هەزار و ٨٥٦ کەسیان چاکبوونەتەوە و ١١هەزار و ٥٨٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
No comments:
Post a Comment